وه کوو نه ی کوون کوونه جه رگم له تاو هیجرانی تۆ بۆیه

به سۆزی نه ی ده سوتێم و به نه غمه ی نه ی ده ناڵێنم

ئه مان ئه ی موتریبی مه جلیس به حه قی تاری ڕووحانیت

بڵا بێ نه غـمه که ی سازت، کــه ئـاوی ئـاوری هـیجرانه

ئه تۆ ئه ی ڕوحه که م ساقی ئه تۆ ئه ی عومره که م موتریب

په یاپه ی لــێ ده چـه نــگ و نـه ی ده مـاده م بێـنه پـه یـمانه

به تیـــری غـه مـزه بمــلاوێـنه وا زوڵـفم لـه گه ردن که

به سه ر هاتوومه ، مه یدانت به دڵ بۆت بوومه نیشانه

ده مێکی مه ست و بیمارم ، ده مێک بێ هۆش و هۆشیارم

چ کـه س نازانـێ ده ردی من ، مه گـه ر ئه و چاوه کاڵانه

هه ناسه ی ئاشقان با نه ت گرێ بێ مروه تی تا که ی؟

بتـرسێ ئه ی گوڵـی ناسک به ده ن لــه و بـایی زریـانه

ئه گه ر زوڵفت وه کوو من ئاشقی ڕووی تۆ نییه بۆچی !

سه را پا تێک چووه که وتـۆته به ر پێـت ده ست دامانه

"وه فایی" بــۆ گـوڵێکی سه ر و بـاڵا شێـت و شـه یدایه

وه کوو قومری ده ناڵێنێ، وه کوو بولبل غه زه ل خوانه

"وه فایی" 


برچسب‌ها: وه فایی هه ناسه ی ئاشقان عه دنان که ریم ئاواز

تاريخ : پنج شنبه 24 فروردين 1396 | 13:1 | نویسنده : kurdistan |

بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆ،
کەوا هەر مەست و سەرمەستە
عەزیزم تا بە کەی ئەم خەستەیە
هەر مەست و سەربەستە؟

لە قوببەی سینە سووتاوە،
دڵم بەو نارە پڕ نارە
برۆی پەیوەستی خستوومی
منی وا خەستە پەیوەستە

بە ئاهـ و گریەیی من پێکەنی،
وەک بەرق و باران بێ!
بەهاران پستە خەندان بێ،
بە ناز ئاهێستە ئاهێستە!

هەتا زنجیری زوڵفی تۆم هەبێ،
هەر شاد و ئازادم
سەرم هەر داوە بەو داوە،
دڵم پابەستە بەو بەستە

بەڵێنم ڕاستە من، گەردەن کەچم
بێ‌ڕستی دەستی وی
قەلادە و ڕستە بۆ من،
پەرچەمی ئەو سەروە نەوڕەستە

قەد و قامەت قیامەت،
"قەد قیامەت" تا بڵێن قامەت
بڕۆ ئەی تازە گوڵ دەستە،
دەمێکی هەستە ڕاوەستە

ببارێنە گوڵ و نافە،
بە خەندە داغی باغانە
سەری زوڵفت کە دەم بەستە،
لە دەم بەستە ئەمە بەستە

"وەفایی"، مەجلیسێ گەرمە
چ خۆشە بێی و ساقی بێ
وەکوو گوڵ دەستە بتگێڕێ بە دڵ،
لەو دەستە بەو دەستە

 

وه فایی


برچسب‌ها: بە لێوی تۆ و بە چاوی تۆوه فایی

تاريخ : شنبه 9 بهمن 1395 | 18:30 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.